مەترسیی نیشتەجێ کردنی خێزانی چەکدارانی داعش لە مووسڵ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- قایمقامیەتی قەزای مووسڵ، هەوڵێكی حكوومەتی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی خێزانی چەكدارە عیراقییەكانی داعش و نیشتەجێ‌كردنیان لەو شارە، رەت دەكاتەوە و قایمقامی شارەكەش رایدەگەیەنێت: گەڕانەوەی خێزانی تیرۆریستەكان مەترسییێكی گەورە لەسەر ئەمنیەتی موسڵ دروستدەكات.

کوردپرێس:

زوهێر ئەعرەجی، قایمقامی قەزای ناوەندیی مووسڵ، لە راگەیاندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: نووسراوێكمان ئاراستەی پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كردووە بۆ رەت‌كردنەوەی هەر هەوڵێك بەمەبەستی گەڕاندنەوەی خێزانی چەكدارە عیراقییەكانی ناو داعش.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەلایەن جێگری پارێزگاری نەینەوا بڵاوكرابۆوە، حكومەتی عیراق بەنیازە ژن و منداڵی ئەو چەكدارە عیراقییانەی ناو گرووپی تیرۆریستسی داعش، كە ژمارەیان نزیكەی چوار كەس دەبێت و ئێستا لە كەمێكی ئاوارەكان لەسوریا نیشتەجێن، بگەڕێنێتەوە بۆ عیراق و لە كەمێكی باشووری موسڵ نیشتەجێیان بكات.

قایمقامی قەزای ناوەندیی مووسڵ، مەترسی خۆی لە گەڕاندنەوەی خێزانی تیرۆریستان بۆ مووسڵ دەربڕی و رایگەیاند: هەوڵێكی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی مەترسیی گەورە لەسەر ئەمنیەتی مووسڵ، هەربۆیە دژی كارێكی لەو جۆرەین و قبووڵی ناكەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 65460

Your Comment

You are replying to: .
captcha