ئەردۆغان بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای سەربازیی واژوو کرد

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای سەربازی بڕیارەکانی ئئەو ئەنجومەنەی پەسند کرد.

کوردپرێس:

لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای سەربازی بە سەرۆکایەتیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بڕیارە دەرکراوەکان لەلایەن ئەردۆغانەوە واژوو کران.

چەند وێنەیێکی پەیوەندیدار بە واژووکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی باڵای سەربازیی لەلایەن ئەردۆغان لە ھەژماری دیجیتالی میدیایی سەرکۆمار بڵاو کراونەتەوە.

لە کاتی واژووکردنی ئەو بڕیارانە لەلایەن سەرکۆمار ئەردۆغان، وەزیری بەرگری تورکیا، خوڵووسی ئاکار و سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەڕاڵ یاشار گولەر ئامادە بوون.

شایانی باسە كۆبوونه‌وه‌ی شورای باڵای سه‌ربازی توركیا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه ‌چوو، كۆتایی هات.

کۆبوونەوەکە كه‌ له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و دوور لە چاوی کامێراکان بەڕێوە چوو، نزیكه‌ی كاتژمێر و نیوێكی خایاند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە جێگری سەرکۆمار فوئاد ئۆکتای، وەزیری بەرگری خولوسی ئاکار، وەزیری داد عەبدولحەمید گول، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری دەرەوە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دارایی و گەنجینە بەرات ئالبایراک، وەزیری پەروەردە زیا سەلچوک، سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەڕاڵ یاشار گولەر، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەدمیڕاڵی دەریایی ئومید دوندار، فەرماندەی هێزی ئاسمانی ئەمیڕاڵ عەدنان ئۆزبال و فەرماندەی هێزی ئاسمانی جەنەڕاڵ حەسەن کوچوکیاڤوز بەشدارییان كرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 65457

Your Comment

You are replying to: .
captcha