ڕاوێژکارێکی ڕێبەری باڵای ئێران: دۆخێک قبووڵ ناکەین کە نەتوانین نەوت بفرۆشین

بەشی ئێران- راوێژكاری بەرگری رابەری باڵای شۆڕشی ئێران بۆ كاروباری بەرگری، سەبارەت بەدۆخی ئێستای وڵاتەكەی هۆشداری دا و رایگەیاند "ئێران هەرگیز دۆخێك پەسەند ناكات كە تێیدا نەتوانێت نەوتی تێدا بفرۆشێت".

کوردپرێس:

حسێن دەهقان راوێژكاری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی, رابەری بالای شۆڕشی ئێران بۆ كاروباری بەرگری لە میانی لێدوانێكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند "ئێران دۆخێك پەسەند ناكات كە تێیدا نەتوانێت نەوت لەڕێی كەنداوەوە بفرۆشێت". هەر لەوباریەوە هۆشداریدا و وتی "ئەگەر ئاسایش و ئارامی لە ئێران تێكبچێت، هیچ لایەنێك ئارامی بەخۆوە نابینێت".

دەهقان بە تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرەی راگەیاندووە، "خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی ئەمریكا لە لایەن ئێرانەوە، دەیسەلمێنێت كە تاران دەتوانێت ببێتە هەڕەشە و ڕووبەڕوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ببێتەوە".

لە بەشێكی وتەكانیدا ئەو بەرپرسەی ئێران وتی "ئێران بە دۆخێك رازی نابێت كە تێیدا توانای فرۆشتنی نەوتی لە گەرووی هورموز و ئاوەكانی كەنداودا نەبێت، كە لە ئێستادا بەشێك لە فرۆشتنی نەوت لەرێگەی ئەو ناوچەیەوە لەلایەن هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و بریتانیاوە كۆنترۆڵ كراوە".

ئاماژەی بەوەش كرد "لە هیچ هەلومەرجێكدا ئێران خواستی نیە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكادا دانوستان ئەنجامبدات، لەكاتێكدا پێشتر ژمارەیێک وڵاتانی هاوپەیمانی عەرەبی سەبارەت بەو دۆخە هاودەنگ نەبوون، لە ئێستادا ژمارەیێكیان ڕوویان كردووەتە ئێران و پشتیوانی لە هەڵوێستی ترەمپ ناكەن".

سەبارەت بە هەڵوێستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و كاردانەوەكانی ویلایەتە یەكگرتوڕەكانی ئەمریكا راوێژكارەكەی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی "لەئێستادا ئەمریكا هەڵوێستێكی بەرگریكارانەی هەیە، چونكە هاوپەیمانەكانی ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەچوارچێوەی مووشەكەكانی ئێراندان، بەو هۆیەوە یان دۆخی هەموان سەقامگیر دەبێت، یاخود ئاسایش لەهیچ شوێنێك نابێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 65456

Your Comment

You are replying to: .
captcha