کوردپرێس:
جەمال حەوێز سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی راگەیاند، وەك فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆرستییە دەكەین و داواش لە سەرۆكایەتیی هەرێم و سەرۆكایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین، هەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عیراق، بگەنە لێكتێگەیشتنێك بۆ ئەوەی ناوچە جێناكۆكەكان كە لە ئێستادا لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە پێكەوە بە هاوبەشی لەلایەن پێشمەرگەو سوپای عیراقەوە بەڕێوەببرێن.
ناوبراو وتیشی: "بوونی ئەو هێرشانەی داعش لە ناوچەكەدا مانای وایە كە داعش لەو ناوچانە ماوەو ئێستاش جێگای مەترسییە، ئەو ناوچانەش بە تەنها بە سوپای عیراق ناپارێزرێن ئەگەر هێزی پێشمەرگە هاوبەش هاوكارنەبێت".
جەمال حەوێز راشیگەیاند، "بۆ ئەوەی جارێكی تر ئەو كردەوە قێزەونانەی تیرۆرستان دووبارە نەبنەوە، پێمان باشە هەرچی زووە هەردوو سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت، لەگەڵ حكومەتی عیراقدا رێكبكەون بۆ ئەوەی بەهاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق بەڕێوەببرێن و پارێزگاری بكرێن".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment