کوردپرێس: سه‌عدی پیره، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییە گشتییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان کە هاوکات ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی ئەو حزبەیە لە لێدوانێکیدا بۆ باسنیووز ڕایگەیاندووە: دەبێت هەرێمی کوردستان بە یەکگرتوویی لەگەڵ پرسی پەکەکە مامەڵە بکات ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ پرسی پێوەندییەکانی هەولێر و بەغداش بە پێویستی زانی، لاپەڕەیێکی تازەی تەبایی هەڵبدرێتەوە، هەروەک گوێمان لێ دەبێت کە هەوڵ دەدرێت کێشەکان لە چوارچێوەی یاسا لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکرێن و ئەوانەشی لە بەغدا نیازی باشیان هەیە دەنگیان زیاترە لەوانەی کە نەیاری ئاشتین.
سەعدی پیرە نەیشاردەوە کە بانگەشەیێک هەیە بۆ تێکدانی پەیوەندیی هەولێر و بەغدا، بەڵام دەبێت پەیڕەوی شتە باشەکان بکەین.
هەر لەو لێدوانەیدا، ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، باسی لە پێکەوەکار کردنی پارتی و یەکێتی لە کابینەی تازەی حکوومەت کرد و ڕایگەیاند: پێویستیمان به ١٠٠ رۆژه بۆ ئه‌وه‌ی هەڵسەنگاندن بۆ پێکه‌وه‌کارکردنی هاوبه‌شی پارتی و یه‌کێتی بکه‌ین له کابینه‌ی تازە.
ناوبراو باسیشی لە کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: ده‌بێت هه‌رێمی کوردستان به یه‌کگرتوویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی په‌که‌که بکات و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بکات، هه‌م له‌گه‌ڵ تورکیا و هه‌م له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی تورکیاش، ئه‌مه ده‌بێت گفتوگۆ بکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment