به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاوکات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان په‌که‌که و پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌رده‌وامیی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و گرووپه له خاکی هه‌رێمی کوردستان، ڕۆژنیووز میدیای ڕاگه‌یاندنی په‌که‌که و دیکه‌ی میدیاکانی ئه‌و حیزبه باسیان له ڕه‌وانه‌کردنی کاروانێکی گه‌وره‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌یێکی زاخۆ کردووه.
هه‌روه‌ها ده‌وترێت کاروانه سه‌ربازییه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و شاره‌دێی ده‌رکاری سه‌ر به زاخۆ ڕه‌وانه کراوه.
سه‌رچاوه هه‌رێمییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا جموجوڵی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی زاخۆ زیادی کردووه.
سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه دا ڕۆژی 28ی ئه‌م مانگه کاروانێکی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی شه‌ڕ و چه‌کی قورس ڕه‌وانه‌ی شاره‌دێی ده‌رکاری سه‌ر به زاخۆ کراوه.
بڵاوبوونه‌وه‌کان هه‌واڵه‌کان له‌باره‌ی ڕه‌وانه‌کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ ناوچه سنوورییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا له حاڵێکدایه که په‌که‌که و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له سه‌روویاندا پارتی دیموکرات په‌یوه‌ندییێکی خراپیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment