سزایی ته‌مه‌لی: کورد و تورک به‌ بێ یه‌کتر ناژین

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ پێویستیی ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: تورک به‌بێ کورد و کوردیش به‌بێ تورک ناتوانن بژین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له‌ لێدوانێکدا باس له‌ پێویستیی ئاشتیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ وڵات ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که‌ له‌ دوایین په‌یامه‌که‌یدا هه‌موانی بانگهێشتی دانووستانی کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کپارچه‌یی کردووه‌. هه‌روا که‌ ئۆجه‌لانیش ته‌ئکیدی کردووه‌ تورک به‌بێ کورد و کوردیش به‌بێ تورک ناتوانن بژین. له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نایانه‌وێت ئێمه‌ پێکه‌وه‌ بژین ده‌بێ به‌رده‌وام ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌م یه‌کپارچه‌ییه‌ بکه‌ینه‌وه‌. ده‌بێ له‌ شوێنێکدا کۆ ببینه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵبگرین. سه‌یری هه‌ر لایێک ده‌که‌ین گه‌رده‌لوولی شه‌ڕ ده‌بینین؛ ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتمان و ته‌نانه‌ت له‌ وڵاتانی دراوسێشمان داوای ئاشتی ده‌که‌ین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: یه‌که‌م کارێک که‌ ده‌بێ له‌م پێناوه‌دا ئه‌نجام بدرێت ڕزگاربوون له‌ یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌ که‌ وه‌ک شمشێری دمۆکلس له‌ سه‌ر دیموکراسی هه‌ڵواسراوه‌. ئه‌م داپه‌ڕه‌ به‌ ناو ئازادییه‌وه‌ ده‌توانێت ده‌ستپێکی جووڵه‌یێکی گه‌وره‌ بێت. پشتیوانی له‌م کاره‌ پشتیوانی له‌ داهاتووی ئه‌م وڵاته‌یه‌. ئێمه‌ هه‌موان بانگهێشتی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی ده‌که‌ین و ئێستا کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ پێکبێنین. کاروباری کورد ‌گرینگترین مه‌سه‌له‌ی تورکیایه‌ و ساڵگارێکه‌ که‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌ین.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65413

Your Comment

You are replying to: .
captcha