بەپێی هەواڵی کوردپرس سالار مەحموود ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ 35 کەس لە کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکەی باشووری عێراقیان کرد.
سالار مەحموود، ڕاوێژكاری سهرۆك كۆماری عێراق بە خەندان-ی رایگەیاند، "بەیانی ئهمڕۆ شاندێکی كهسوكاری ئهنفالكراوانی گهرمیان له ڕێگهی فڕۆكهی تایبهتی سهرۆكایهتیی كۆمارهوه بهمهبهستی بهسهركردنهوهی گۆڕه بهكۆمهڵهكانی ئهنفال گهیشتنه شارۆچكهی سهماوه له پارێزگای موسهنا".
فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، "لە ئێستادا دەست دەكرێت بە هەڵگرتنەوەی روفاتی قوربانیانی یەكەم گۆڕی بە كۆمەڵ، دواتر بۆ پزیشكی داد دەگوازرێنەوە، دوای ئەوە ئەو گۆڕە بەتەواوی دادەخرێت".
ئەنوەر حەمەلاو، یەكێك لە تاقانەكانی ئەنفال كە لەگەل زیاتر لە (30) کەسى دیکە لە کەسوکارى ئەنفاکراوان لە (سەماوە) بوو لە بارەی ڕووداوەكەى ڕۆژی سێشەمە و ئەو بارگرژییەى بەهۆى داواکاریى ئەفسەرێکى عێراقى و کەسوکارێکى ئەنفالکراو ڕووی دا دواى ئەوەى داوای کرد ئاڵاى کوردستان لە ملى دابگرێت بە (سبەی) وت: "ژمارەیێک لە كەسوكاری ئەنفال لە گەرمیانەوە بەڕێكەوتبووین بۆ سەماوە، كاتێك گەشتینە سەر گۆڕەكە یەكێك لە كەسوكاری ئەنفالکراوان ئاڵایێكی كوردستانی لەملدا بوو لە لایەن ملازمێكەوە داوای لێكرا ئاڵاكە لێبكاتەوە ئینجا رێگەی پێدەدرێت بێتە سەر گۆڕەكە".
لەبارەى پرۆسەى دەرهێنانەوەى ڕوفاتەکانەوە کە بڕیار بوو ئەمڕۆ کۆتایى بێت، تاقانەکەى ئەنفال وتى:"بەهۆی گەرما و سەختی كارەكەوە دەرهێنانەوەى چەند روفاتێک کەوتە سبەینێ".
لە لایەكی دیكەوە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق ڕوونكردنەوەى لەبارەى ڕووداوەکە دا و سالار مەحمود راوێژكارى سەرۆك كۆماریش رایدەگەیەنێت: بەهیچ شێوەیەیێک رێگە بەداگرتنی ئاڵای كوردستان و سووكایەتی پێكردنی نەدراوە و ئەو ئەفسەرە عیراقییەی داوای داگرتنی ئاڵاكەی كردبوو، لەگەڵ بەرپرسەكەشی داوای لێبوردنیان كردووە".
Your Comment