عێراق لە ماوەی شەش مانگدا 40 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ى 6 مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 639 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى فرۆشتووه‌ و داهاته‌كه‌شى گه‌یشتوه‌ته‌ نزیكه‌ى 40 ملیار دۆلار.

کوردپرێس:

كۆمپانیاى سۆمۆى تایبه‌ت به‌ بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق، كه‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وته‌ له‌نوێترین راپۆرتیدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه‌، له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا هه‌نارده‌ى نه‌وت 639 ملیۆن و 525 هه‌زار به‌رمیل بوه‌ و رێژه‌ى هه‌نارده‌ى مانگانه‌ 106 ملیۆن و 586 هه‌زار به‌رمیل بوه‌، كه‌ رۆژانه‌ ده‌كاته‌ 3 ملیۆن و 552 هه‌زار به‌رمیل.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، بڕى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو 39 ملیار و 977 ملیۆن دۆلار بووه‌ و مانگانه‌ 6 ملیار و 662 ملیۆن دۆلار بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌نرخى نه‌وتیش، سۆمۆ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، تێكڕاى نرخى یه‌ك به‌رمیل 62 دۆلار و 54 سه‌نت بوه‌، هه‌روه‌ها 40 كۆمپانیاى جیاوازى ئاسیایى و ئه‌ورووپى و ئه‌مریكى نه‌وتى عێراقیان كڕیوه‌.

جێى باسه‌، به‌هۆى كێشه‌ سیاسی و سه‌ربازییه‌كان و ئاڵۆزییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ناوچه‌ى كه‌نداو و ژماره‌یێک وڵاتى به‌رهه‌مهێن، نرخى نه‌وت جێگیر نییه‌و به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌ و دابه‌زیندایه‌، 95%ى بودجه‌ى عێراقیش پشت به‌داهاتى نه‌وتى خاو ده‌به‌ستێت.

لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە

News Code 65371

Your Comment

You are replying to: .
captcha