بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەیێكدا لەگەڵ سەركردەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەمریكا و بە ئامادەبوونی باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، دانفۆرد رایگەیاند: "شانازی بەو پێشكەوتنانە دەكەین كە لە ساڵی 2015ـەوە لە شەڕی دژی داعش بەدیھاتوون لە عێراق و سووریا".
سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھاوبەشی سوپای ئەمەریكا راشیگەیاند: "لەگەڵ ئەوەشدا ھەڕەشەی رێكخراوەكە كۆتایی نەھاتووە. بۆیە وڵاتانی ناوچەكە نایانەوێ جارێكی دیكە داعش سەرھەڵبداتەوە، لەبەر ئەوە ئەمەریكا وەک ھاوپەیمانێكی نزیک دەمێنێتەوە".
ئەو فەرماندە سەربازییەی ئەمەریكا ئاشكراشی دەكات، ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و بیرۆكەكەی لە چوارچێوەی بوونی سەربازییان لە عێراق و سووریا هەموار دەكەنەوە.
ئاماژەی بەوەش دا، مانەوەی سەربازیی ئەمەریكا پێویستیێكی گرنگە لە چواچێوەی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و راوێژكاری سەربازیی لەپێناو زیندوو ھێشتنەوەی ئەركی بەرەنگاربووەنەوەی داعش.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment