گۆڕان: هیچ که‌سایه‌تییێکی عێراقی وه‌ک عه‌بدولمه‌هدی کێشه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا چاره‌سه‌ر ناکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئێستاکه‌ باشترین بژارده‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی قه‌یرانێکی قووڵ نه‌بێت، ڕێککه‌وتنێکی سه‌نگینه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا چوونکه‌ هیچ که‌سایه‌تییێکی عێراقی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق دڵسۆزانه‌ نایه‌وێت کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت بودجه‌ چاره‌سه‌ر بکات.

کوردپرێس:

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ نووسینێكدا نوسیوویه‌تی: "له ‌ئیستادا سیاسه‌تێکی ژێرانه‌ و واقع‌بینانه‌ و باشترین بژارده‌ش بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌پێناو ئه‌وه‌ى تووشی قه‌یرانێکی قوڵ نه‌بێت ڕێککه‌وتنێکی سه‌نگینه‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی چوونکه‌ هیچ سه‌رۆک وه‌زیرانێک وه‌ک عادل عه‌بدولمه‌هدی دڵسۆزانه‌ نایه‌وێت کێشه‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌تایبه‌ت بۆ بودجه‌ چاره‌سه‌ر بکات."

سه‌رۆکى فراکسیۆنى گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نهێنى بڕیاره‌کانى سه‌ربه‌خۆیى فرۆشتنى نه‌وت و شکستهێنانى ئه‌و سیاسه‌ته‌ ئاشکرا ده‌کات و خه‌مڵاندن و هۆکارى گرفت و قه‌یرانه‌کانى ڕابردوو ده‌خاته‌ڕوو به ‌شێوه‌یێک که‌ ئێستا ته‌نیا (10%)ى ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ى پێشتر باس ده‌کرا وه‌ک داهاتی نه‌وت ده‌گاته‌ وه‌زاره‌تی دارایی.

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "بۆ ئه‌وه‌ى له‌ (2020) هه‌رێمى کوردستان تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ نه‌بێت "باشترین بژارده‌ ڕێککه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی" ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى دیراسه‌ی ورد، پێشبینی واقیعی و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کان پێش دانووستان".

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65361

Your Comment

You are replying to: .
captcha