سه‌رۆکی یه‌کێتی  له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان  کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان  باسیان له‌ دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌کان و پرسی پێکھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆکی یه‌کێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆکی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ به‌غدا پێشوازیی کرد له‌ مامۆستا عه‌لی باپیر، سه‌رۆکی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان، له‌ دیدارێکدا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسییه‌کان و پرسی پێکھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌کرا و جه‌خت له‌ چاره‌سه‌رکردنی سیاسییانه‌ی کێشه‌کان و کۆتایی هێنان به‌ناکۆکییه‌کان کرایه‌وه‌.

تاڵه‌بانی جه‌ختی له‌ یه‌ک هه‌ڵوێستی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کرده‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ک که‌ هه‌ردولا هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاکسازی له‌ هه‌رێمی کوردستان و خزمه‌تکردنی زیاتری خه‌ڵک.

له‌به‌رامبه‌ردا عه‌لی باپیر خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی "بۆ ئه‌و رۆڵه‌ گرنگه‌ی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ به‌غدا ده‌یگێڕێت".

News Code 6536

Your Comment

You are replying to: .
captcha