هه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانان ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له‌ حه‌سه‌که‌ ئه‌نجام دا

به‌شی سووریا- سوپای سووریای دیموکرات و هێزی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان له‌ ناوچه‌ی سرێکانی ئه‌نجام دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای سووریای دیموکرات و هێزی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش ده‌ورییێکی هاوبه‌شیان له‌ ناوچه‌ی سرێکانی سه‌ر به‌ کانتۆنی حه‌سه‌که‌ ئه‌نجام دا.

ده‌ورییه‌ هاوبه‌شه‌که‌ی هه‌سه‌ده‌ و هاوپه‌یمانان له‌ سرێکانی به‌ مه‌به‌ستی کۆنتڕۆڵ‌کردنی ئاسایشی ناوچه‌که‌ ده‌ستی پێکردووه‌.

ده‌ست‌پێکردنی دووباره‌ی ده‌ورییه‌ی سه‌ربازیی هێزی هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رکردایه‌تیی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ هێزی کورد- عه‌ره‌بی سوپای سووریای دیموکرات هاوکات له‌گه‌ڵ جیدیتربوونی دووباره‌ی گریمانه‌کان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تورکیا -له‌ ئه‌گه‌ری ڕێکنه‌که‌وتن له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوچه‌ی پارێزراو له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات- ده‌توانێت لێکه‌وته‌یێکی زۆری بۆ لایه‌نه‌کانی‌تر له‌ باکووری سووریا ببێت.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65355

Your Comment

You are replying to: .
captcha