ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا تیرۆر کردنی ئه‌ندامێكی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت

بەشی تورکیا- ده‌زگای میت رایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانیاندا ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکەیان له‌ سلێمانی كوشتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئه‌نادۆڵی فه‌رمی توركیا بڵاوی کردەوە: ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا (میت) رایگه‌یاندووه‌، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌كانیاندا له‌ شاری سلێمانی توانیویانه‌ بێریڤان زیلان ناسراو به‌ خەدیجە هەزەر، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە بكوژن، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی زانیاری وردیان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتووه‌.

ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ده‌شڵێت، "ئه‌و كه‌سه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی باڵایه‌ و له‌ ساڵی 1991ەوە چووه‌ته‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی خاڵ لەلایەن میتەوە لە سلێمانی دوای ئه‌وه‌ی شوێنەکەی دیاری کراوە کراوەتە ئامانج".

تا ئێستا پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌.

News Code 6535

Your Comment

You are replying to: .
captcha