مه‌حما خه‌لیل له‌به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه، له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى داهاتوودا 32 هه‌زار كه‌س له ده‌روازه‌ى ره‌بیعه ده‌هێنرێنه خێوه‌تگه‌ى جدعه له حه‌مام عه‌لیلی باشورى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، له‌ناویاندا هه‌ندێك له ژنه ئێزدیه رفێندراوه‌كانى تێدایه، كه له‌ساڵى 2014دا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندران.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ی ده‌هێنرێن كه‌سوكارى چه‌كدارانى داعشن و هێنانیان بۆ نه‌ینه‌وا وه‌ك بۆمبێكى ته‌وقیتكراو وایه، چونكه ئه‌و كه‌سانه پڕن له بیر و فیكره داعشیه‌كان، كه ده‌بنه‌هۆى ژه‌هراویكردنى بیرى گه‌نجان و دروستكردنى كاریگه‌رى نێگه‌تیڤ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه.
قائیمقامى شنگال ده‌شڵێت "سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى نه‌ینه‌وا ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن، پێویسته ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌وانه‌دا خه‌رجده‌كرێت، بۆ هێنانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه خه‌رج بكرایه كه نه‌هامه‌تى و ده‌ربه‌ده‌رییان چه‌شتوه، هێنانه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه زامه‌كانى رابردو به‌بیرده‌هێنێته‌وه وه‌ك كوشتارگه‌ى سپایكه‌ر و قه‌تڵوعامی ئێزدییه‌كان".
Your Comment