کوردپرێس:
ئومێد حوسێن فه‌رمانده‌ی فه‌وجی کاکه‌ییه‌کانی نێو حه‌شدی شه‌عبی له سنووری داقۆق به تۆڕی میدیاییی ڕووداوی ڕاگه‌یاند: داعش مه‌ترسییێکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر گونده کوردنشینه‌کانی سنووری داقۆق، له‌و سنووره تونێلیان لێداوه و ڕۆژ به رۆژ ژماره‌شیان زیاد ده‌کات و هاونیشتمانییانیش له ترسی ژیانی خۆیان به شه‌و گونده‌کانیان چۆڵ ده‌که‌ن و له که‌رکووک و سه‌نته‌ری داقۆق ده‌مێننه‌وه تاوه‌کوو ڕۆژ ده‌بێته‌وه، ئینجا ده‌گه‌ڕێنه‌وه گونده‌کانیان.
ئومێد حوسێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: "له‌و سنووره بۆشاییێکی ئه‌منی دروست بووه، داعش تونێلی لێداوه و له ژێر زه‌ویدا ده‌مێننه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ په‌یداکردنی خواردن و خواردنه‌وه ده‌چنه نێو کشتوکاڵ و گونده‌کانی ئه‌و سنووره و به هه‌ڕه‌شه باج له خه‌ڵک وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش وای کردووه ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر ببێت".
ئه‌مه له کاتێکدایه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا جموجووڵی چه‌کدارانی داعش له داقۆق و ناوچه دابڕێندراوه‌کان زیادی کردووه و له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا گونده کوردنشینه‌کانی سنووری داقۆق شه‌ش جار له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه کراونه‌ته ئامانج و به‌شێکی زۆری دانیشتووانی زه‌نقه‌ڕی كاكه‌ییش له ترسی داعش ناوچه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment