به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، که‌ماڵ قلیچدارئۆغڵۆ سه‌رۆکی پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) ڕه‌خنه له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به هیچ له‌ونێک له درێژاییی مێژوودا هیچ سه‌رکرده‌یێکی CHP و هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌م حیزبه فه‌رمانی له زلهێزه ڕۆژئاواییه‌کان وه‌رنه‌گرتووه. به‌ڵام جیهان ده‌زانێت که ئه‌ردۆغان له کی فه‌رمان وه‌رده‌گرێت. فه‌رمانی ئازادکردنی قه‌شه ئه‌مریکییه‌که‌ی [برۆنسۆن قه‌شه ئه‌مریکییه زیندانی‌کراوه‌که‌ی تورکیا] له کی وه‌رگرت؟ له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا. دواتر سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ده‌ستخۆشی له‌و کاره‌ی ئه‌ردۆغان کرد. ته‌ئکید له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌مه‌وه که تره‌مپ ده‌ستخۆشی له ده‌زگای دادی تورکیا ناکات. ڕاسته‌وخۆ ده‌ستخۆشی له ئه‌ردۆغان ده‌کات. هه‌واڵنێرێکی دیکه‌ش له زیندانی تورکیا بوو ئه‌م جاره فه‌رمان له ئانجێلا مێرکێڵ ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیاوه هات و هه‌واڵنێره‌که دوو ڕۆژ دوای کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی ئازاد کرا.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ئاماژه‌ی به بڕیاری نوێی شاره‌وانیی گه‌وره‌شاری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌باره‌ی په‌خشی ڕاسته‌وخۆی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ له یووتیووبه‌وه کرد و گوتی: ئامانجمان دامه‌زراندنی شارێکه که تێیدا هیچ منداڵێک به برسێتی خه‌وی لێنه‌که‌وێت. ئیمامئۆغڵۆ کارێکی زۆر گرنگی ده‌ست پێکردووه. په‌خشی ڕاسته‌وخۆی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له یووتیووبه‌وه ده‌ستی پێکردووه. ئه‌م بڕیاره له‌باره‌ی شه‌فافییه‌تی شاره‌وانییه‌وه بڕیارێکی هه‌ره‌گرینگه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment