بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو فڕۆکەی جەنگیی تورکیا، چیای خانتور-ی سەربە شارەدێی دەرکار-ی زاخۆ بە چڕیی بۆردوومان دەکەن و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بۆردوومان بەردەوامە.
بەهۆی چڕیی و بەردەوامیی بۆردوومانەکەوە، زیانەکانی بە وردی نەزاندراوە، بەڵام ئاگر و دوکەڵێکی زۆر لە شوێنەکە دەبینرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، ماوەیەکە دەوڵەتی تورکیا بە بۆنەی بوونی پەکەکە، سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بە سەختی بۆردوومان دەکات و تائێستا چەندین هاوڵاتی کوژراون، هەروەها زیانێکی زۆری بە ژینگەی و سروشتی هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment