کوردپرێس:
دژه‌تیرۆری کوردستان له به‌یاننامه‌یێکدا وێنه‌ی تۆمه‌تبارێکی دیکه‌ی ڕووداوه‌که‌ی ڕێستۆرانتی هۆقه‌بازی هه‌ولێر بڵاو ده‌کاته‌وه و سه‌باره‌ت به ناو و وێنه‌ی ئه‌و تۆمه‌تباره رایده‌گه‌یێنێت: "تۆمه‌تبار (سیاکۆ باقی عه‌بدولکه‌ریم) له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه داوا کراوه، ناوبراو تۆمه‌تباره به به‌شداری کردنی له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ڕۆژی 17ی ته‌مووزی شاری هه‌ولێر كه تێیدا كارمه‌ندێكی كونسووڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر و دوو هاونیشتمانی گیانیان له‌ده‌ست دا."
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی دژه‌تیرۆردا هاتووه: "داوا له هاونیشتمانیانی خۆشه‌ویست ده‌که‌ین، هه‌ر که‌سێک زانیاری له‌سه‌ر ناوبراو هه‌یه به زووترین کات په‌یوه‌ندی به ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه بکات. هاوکاریکردنتان، هاوکاری کردنی پاراستنی ئارامیی و ئاسایشی هه‌رێمی کوردستانه."
ئه‌مه له کاتێکدایه ڕۆژی هه‌ینی 26-7-2019 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ده‌قی دانپێدانانی هێرشکاره‌کانی ڕێستۆرانته‌که‌ی هه‌ولێریان بڵاو کرده‌وه و ڕای‌گه‌یاند: "ڕووداوه‌که‌ی هه‌ولێر به‌رپرسێکی په‌که‌که به ناوی فاتیح (بۆتان) له قه‌ندیل پلانی بۆ داڕشتووه به ئامانجی تیرۆرکردنی کارمه‌ندێکی کونسووڵخانه‌ی تورکیا و سه‌ره‌نجام تێکدانی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment