بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی پارتی وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، هیوای سەرکەوتنیشیان بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئاماژەیان بەوەدا کە پارتی بە هەموو شێوەیێک پشتگیریی لە حکوومەت دەکات.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد و گوتی: "راستە پارتی لە حکوومەتدا زۆرینەیە، بەڵام حکوومەت پێویستە حکوومەتی هەموو هاووڵاتیان بێت و خزمەتی هەمووان بکات بەبێ جیاوازی. داواشیکرد حزبەکانی کوردستان هاوکار ویارمەتیدەری حکوومەت بن.
مەسروور بارزانی هەروەها ئاماژەی بە سەردانی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان کرد بۆ بەغدا کە بووە هۆی دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی گفتوگۆ بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە پێی دەستوور بە شێوەیەک کە ماف وئەرکی هەموو لایەک لەبەرچاو بگیرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment