کوردپرێس: لە پیرۆزباییەكەدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕانی كردووە ئاماژە بەوە كراوە، رەوشی گرنگ و هەستیاریی ئەمڕۆی هەرێم و ناوچەكە وا پێویست دەكات زیاتر سوور بین لەسەر هاوخەباتی و تەبایی بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەكانمان.
پارتی هیواشی خواستووە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕاندا بناغەی ئەو هاوپەیمانێتی و هەماهەنگییەكی نێوانیان پتەوتر و بەهێزتر بكەن لەپێناو دابین كردنی ئاییندەیێكی گەشتر بۆ هەرێمی کوردستان.
لە بەشێكی تری پیرۆزباییەكەی پارتیدا هاتووە، ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرنامەكانی بۆ بەهێزكردنی قەوارەی سیاسیی هەرێم و دامودەزگا شەرعییەكانی و بنەماكانی ئازادی و دیموكراسی، مایەی خۆشحاڵی و ئاماژەی دڵسۆزانەی بزووتنەوەكەیە بۆ بەدیهێنانی مافە هاوبەشەكان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment