ڕوونکردنەوە لەسەر کاتژمێرە دۆزراوەکەی سەماوە دەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان لە پارێزگای سەماوە، وێنەی کاتژمێرێک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا بڵاو کرایەوە وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ڕوونکردنەوە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد عوسمان وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی-ی ڕاگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە سەرقاڵی هەڵدانەوەی گۆڕێکى بەکۆمەڵی ژن و منداڵە ئەنفالکراوەکانى کوردن لە ناوچەى شەیخییە لە پارێزگای سەماوە لە باشووری عێراق.

ناوبراو ئەوەشی ڕاگەیاند گۆڕەکە روفاتی زیاتر لە ٧٠ کەسی تێدایە کە بەشێکى زۆریان ژن و منداڵ بوون کە لەلایەن ڕژێمی پێشووی عێراقەوە لەو شوێنە گولـلەباران کراون بەڵام تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە خەڵکی چ ناوچەیێکی هەرێمی کوردستانن.

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کاتژمێرێک کە گوایە لە کاتی هەڵدانەوەی گۆڕەکاندا لە سەماوە دۆزاوەتەوە وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەوان چەند رۆژێکە لەوێن نە خۆیان نە لیژنەکەیان هیچ کاتژمێرێکی لەوجۆرەیان نەبینیووە و ڕەتیکردەوە ئەو کاتژمێرە لەوێ دۆزرابێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 65289

Your Comment

You are replying to: .
captcha