کوردپرێس:
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو چوارشه‌ممه 24ی ته‌مووزی 2019 چه‌کدارانی نه‌ناسراو هاوه‌نبارانی گوندی دارایان كردووه له ناوچه‌ی حه‌فته‌غار له سنووری داقۆقی سه‌ر به پارێزگای که‌رکووک و به‌هۆیه‌وه چوار كه‌س بریندار بوون و دواتر له كاتی هه‌ڵهاتنی خێزانێكی گونده‌که له ترسی گیانی خۆیان له نزیک بازگه‌ی داقۆق ده‌ستدرێژی گوله‌یان لێ‌کرا و شه‌ش ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه كوژران.
خێزانه‌که حه‌وت که‌س بوون کاتێک نزیکی بازگه‌که بوونه‌ته‌وه دراونه‌ته به‌ر گوله له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه که وایان زانیوه داعشن. ئه‌و خێزانه‌ی که کوژراون له دوای هاوهنبارانهکه به ئۆتۆمبێلی خۆیان گوندی دارایان به‌ره‌و داقۆق به‌جێهیشتووه به‌ڵام نزیكی بازگه‌ی داقۆق كه پۆلیسی فیدڕالی لێیه ده‌ستڕێژی گوله‌یان لێكراوه و شه‌ش ئه‌ندامی خێزانه كوژراون و یه‌ک که‌سیشیان بریندار بووه.
پاش گه‌یشتنی بریندار و كوژراوه‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی داقۆق ده‌مه‌قاڵێ له نێوان پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی شارۆچكه‌ی داقۆق و پۆلیسی فیدڕاڵی دروست بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌فسه‌رێک كوژراوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌کانی هاوڵاتی محه‌مه‌د قاسم مولازمی پۆلیسی داقۆق وه‌کوو لیژنه چۆته سه‌ر ته‌رمی ئه‌و خێزانه بۆ تۆمارکردنی ڕووداوه‌که و شێوازی کوشتنیان، دواتر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی داوای لێده‌که‌ن له تۆماره‌که‌دا بنووسێت ئه‌و خێزانه به ڕووداوی هاوهنبارانهکه کوژراون به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌که ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵه ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی فیدڕاڵ مولازمهکه ده‌کوژێت ئه‌وه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی گرژیی له داقۆقدا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment