بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی ساسکس-ی بەریتانیا لە بەیاننامەیێکدا حۆکمی تۆمەتبارانی کورد و ڕۆمانیایی گەورەترین تۆڕی قاچاخی مرۆڤی بڵاو کردەوە کە لە عێراقەوە مرۆڤیان بەرەو ئەورووپا دەبرد.
ئەم تۆڕە بۆ بەقاچخ بردنی هەر هاووڵاتیێکی کوردی عێراق بۆ بەریتانیا لە نێوان 8000 تا 10000 پۆند پارەی وەردەگرد و هەندێک تاوانی دیکەی وەکوو سپی کردنەوەی پارەی ئەنجام داوە.
ئەو تۆڕە کەسانی لێهاتوو و توانای لە هەرێمی کوردستان بەکار دەگرد بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای ساختە لەو ناوچەدا و ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی کوردی عێراقی بۆ ئەورووپا دەکرد.
پۆلیسی بەریتانیا لەماوەی دوو ساڵ لێکۆڵینەوەدا توانی ئەم تۆڕە بدۆزێتەوە بڕی 144000 پۆند پارەش لە تیمەکە دەستی بەسەردا گیرا.
ژمارەیێک لە هاووڵاتیانی ڕۆمانیای لەوان ژنێکی تەمەن 50 ساڵ کە شۆفێری بارهەڵگرەکە بوو و شوێنی حەشاردانی پەنابەرانی لە شوێنە جیاوازەکانی بارهەڵگرەکەدا دروست دەکرد دەستگیر کرا و سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ئالان هۆگر تەمەن 33 ساڵ و گۆران ئەحمەد 34 ساڵ کە هەر دوویان هاووڵاتیی کوردی عێراقن و بەڕێوەبەری تیمەکە بوون بۆ هەریەکەیان 10 ساڵ و 8 ساڵ زیندان دەرکرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment