کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون بۆمبێکی ده‌ستکرد له بنکه‌ی پۆلیسی دیاربه‌کر ته‌قییه‌وه که له ئه‌نجامدانی برینداربوونی 4 که‌س له‌وان خه‌ڵکی سڤیلی به‌دواوه بوو.
ڕۆژی ڕابردوو که‌سانێکی نه‌ناسراو که ده‌موچاوی خۆیان داپۆشیبوو سه‌ردانی بنکه‌ی پۆلیسی شوهه‌دا له گه‌ڕه‌کی شه‌هاده‌تی ناوچه‌ی ینی شه‌هیری سه‌ر به دیاربه‌کریان کرد و چه‌ندین بۆمبی ده‌ستکردیان به‌ره‌و بنکه‌که هاویشت که برینداربوونی 4 که‌س له‌وان خه‌ڵکی سڤیلی لێکه‌وته‌وه.
به دوای هێرشه‌که هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری پۆلیسی تورکیا له ئۆپه‌راسیۆنێکدا 2 تاوانباری هێرشه‌که‌یان ده‌ستگیر کرد که سه‌ر به هێزه‌کانی په‌که‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ته‌له‌فزیۆنی NTV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment