به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عایشه ئاچار باشاران په‌رله‌مانتاری باتمانی پارتی دیموکراتی گه‌لان له په‌رله‌مان و وته‌بێژی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی تورکیا له لێدوانێکدا باسی له به‌رزبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌ستگیری و زیندانی‌کردنی ئه‌ندامانی HDP کرد و گوتی: شکست‌هێنانی پارتی داد و گه‌شه (AKP) له هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ و 23ی جوون تووڕه‌بوونی ئه‌و حیزبه‌ی لێکه‌وتۆته‌وه و ئه‌ویش هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای ده‌ستگیری و زیندانی‌کردنی په‌رله‌مانتاران و خه‌ڵک تووڕه‌ییه‌که‌ی چاره‌سه‌ر بکات و ته‌حه‌مول‌نه‌کردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامیی پڕۆسه سیاسییه‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ده‌ستگیرکردن، هه‌ڵکوتانه سه‌ر ماڵی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په و زیندانی‌کردن که له ساڵی 2015ی زایینی بۆته حاڵه‌تێکی ئاسایی له سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌رزبوونه‌وه‌یێکی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات که ده‌سه‌ڵاتدارێتیی AKP-MHP به‌ره‌وڕووی بنبه‌ستێکی سیاسی بۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسیی تورکیا به به‌کارهێنانی ده‌ره‌تانه‌کانیان هه‌وڵ بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌ده‌په ده‌ده‌ن که ئه‌مه‌ش به هیچ له‌ونێک قبووڵ ناکرێت. هه‌روا که ده‌ستگیری و زیندانی‌کردنه‌کانی ساڵی 2016ی زایینی نه‌یتوانی ئامانجه‌کانی ئه‌که‌په ده‌سته‌به‌ر بکات؛ ئه‌م هێرش و داپه‌ڕه نوێیه‌ش ناتوانێت ڕێگری له ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا بکات. ئه‌م هێرشانه له‌سه‌ر پێداگرییه‌کانی ئێمه بۆ سیاسه‌تی دیموکرات و باوه‌ڕێک که به ئاشتی هه‌مانه به هیچ له‌ونێک خه‌سار له‌م وڵاته نادات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment