مه‌سروور بارزانی ده‌موچاوی نوێی دێنێته‌ کابینه‌که‌یه‌وه‌

به‌شی جیهان- سه‌فین دزه‌یی ده‌موچاوێکی نوێ و متمانه‌پێکراوی بارزانییه‌کانه‌ و ده‌وترێت شاره‌زایی له‌سه‌ر چوار زمانی به‌ریتانی، فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی کوردستان که‌ ئامۆزای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی هه‌رێمی کوردستانه‌، زۆربه‌ی وه‌زیره‌کانی کابینه‌ی نێچیرڤانی وه‌لاوه‌ نا‌ و ده‌موچاوگه‌لێکی نوێ به‌ڵام متمانه‌پێکراوی به‌ په‌رله‌مانی کوردستان ناساند که‌ له‌ ئه‌نجامدا سه‌رجه‌میان ده‌نگی متمانه‌ی په‌رله‌مانیان وه‌ده‌ست هێنا به‌ڵام ئاشتی هه‌ورامی که‌ ناوبراو به‌ نژیارڤانی پیشه‌ی نه‌وت و ده‌موچاوی ڕه‌مزاوی حه‌وزه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێم ده‌زانن نه‌یتوانی ده‌نگی متمانه‌ی په‌رله‌مان وه‌ده‌ست بێنێت و بچێته‌ کابینه‌که‌ی مه‌سروور بارزانی هه‌رچه‌ند که‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی کوردستان ناوبراوی وه‌ک ڕاوێژکاری خۆی له‌ کاروباری وزه‌ ده‌ستنیشان کرد.

هه‌روه‌ها مه‌سروور بارزانی، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی -که‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵاتانی سه‌ربه‌خۆ- له‌ پۆسته‌که‌ی دوور خسته‌وه‌ و سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی کابینه‌ی ئێستای وه‌ک به‌رپرسی نوێی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان کرد.

ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ییی ئه‌لمانیتۆر ڕای‌گه‌یاندووه‌ که‌ سه‌فین دزه‌یی که‌سێکی متمانه‌پێکراوی بارزانییه‌کان و ده‌رچووی زانکۆی ڕۆژئاوایه‌. ناوبراو جگه‌ له‌ زمانی کوردی که‌ زمانی زگماکیی ناوبراوه‌ شاره‌زایی له‌سه‌ر چوار زمانی عه‌ره‌بی، تورکی، فارسی و به‌ریتانی هه‌یه‌ و وڵاتانی ڕۆژئاواش پێشوازیی له‌ ده‌ستنیشان‌کردنی ناوبراو وه‌ک به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ن.

سه‌فین دزه‌یی که‌سێکی متمانه‌پێکراوی بارزانییه‌کانه‌ که‌ به‌ وته‌ی ئه‌لمانیتۆر به‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌مه‌گداره‌.

دیپلۆماتکاره‌کانی ڕۆژئاوا سه‌فین دزه‌یی به‌ که‌سێکی متمانه‌پێکراو، خۆش ڕه‌فتار و دیپلۆماتکارێکی بێ‌وێنه‌ وه‌سف ده‌که‌ن.

ماڵپه‌ڕی شرۆڤه‌ییی ئه‌لمانیتۆر ئاماژه‌ به‌ کوشتنی دیپلۆماتکاره‌ تورکه‌که‌ له‌ هه‌ولێر و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئۆپه‌راسیۆنی نێوان په‌که‌که‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌ خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و پێی وایه‌ سه‌فین دزه‌یی ده‌توانێت مامه‌ڵه‌یێکی باش له‌گه‌ڵ بابه‌تگه‌لی وا بکات که‌ کارتێکه‌ریی زۆری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان له‌لایێک و هه‌رێمی کوردستان و دیکه‌ی حیزبه‌کان هه‌یه‌.

دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوا که‌ پێشتر ئه‌زموونی کارکردن له‌گه‌ڵ سه‌فین دزه‌یی هه‌یه‌ به‌ ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاندووه‌ که‌ دزه‌یی ئه‌زموونێکی باش و په‌یوه‌ندییێکی قووڵی له‌ ناوچه‌که‌ هه‌یه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65238

Your Comment

You are replying to: .
captcha