کونسووڵی تورکیا و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کونسووڵی گشتیی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان کۆ بووه‌وه‌ و تاوتوێی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان کرده‌وه.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 23ی ته‌مووزی 2019 شاندێکی کونسووڵخانه‌ی تورکیا به‌ سه‌رۆکایه‌تیی هاکان کاره‌چای کونسووڵی تورکیا له‌ هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستانیان کرد و به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌کاربوونی له‌ پۆسته‌ نوێکه‌ی پیرۆزباییان له‌ سه‌فین دزه‌یی کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان تیشکی خسته‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و ''پڕۆسه‌ی ده‌ستگیرکردنى ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ی که‌ دیپلۆماتکارێکى تورکیا و دوو هاونیشتمانی هه‌رێمى کوردستانیان تیرۆر کرد''.

هه‌روه‌ها هاکان کاره‌چای پیرۆزبایى له‌ سه‌فین دزه‌یى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ى حکوومه‌ت کرد به‌ بۆنه‌ى ده‌ستبه‌کاربوونى و هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست و ڕای‌گه‌یاند: "ده‌ستخۆشى له‌ ده‌زگاکانى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌م که‌ توانییان تیرۆریستان ده‌ستگیر بکه‌ن".

شایانی باسه‌؛ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ به‌رده‌وامبوون و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانى نێوانیان کرده‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65236

Your Comment

You are replying to: .
captcha