کوردپرێس:
به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانى عێراق بۆ پێگه‌ى "مه‌علوومه" باس له‌وه ده‌کات که بۆردومانی تۆپخانه و فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر پێگه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له هه‌رێمی کوردستان بێ ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی به‌غدایه و ده‌ڵێت: "هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سوپای تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێم به ڕێککه‌وتن و به ڕه‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه نه‌وه‌ک حکوومه‌تی ناوه‌ندی ".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه که حکوومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسه له پێشێل کردنی سه‌روه‌ریی خاکی عێراق و ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییانه له ناو خاکه‌که‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌رپرسی یه‌که‌من له پاراستنی سنووری عێراق له‌گه‌ڵ تورکیا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕوونیشی ده‌کاته‌وه که حکوومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تی کردۆته‌وه ڕێگه به لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حکوومه‌تی به‌غدا بدات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی سوپای تورکیا ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ن .
زیادى ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پابه‌نده به‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر تورکیا ڕۆڵی دیبلۆماسیانه‌ی خۆی بخاته گه‌ڕ و ڕێگری له پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی خاکه‌که‌ی بکات.
له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا سوپای تورکیا ده‌ست پێکردنی پرۆسه‌ی سه‌ربازیی "چڕنووک ٢"ی ده‌ست پێ‌کرد که به قسه‌ی سوپای تورکیا ئامانج لێی ڕاوه‌دوونانی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستانه له ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان .
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment