به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆرنگ عه‌بدوڵڵا که به‌ریتانییه‌کان "که‌ی کورد" ناوی ده‌به‌ن له‌م ڕۆژانه‌دا بۆته بره‌ندێکی ستاندئاپی کۆمیدیان له به‌ریتانیا. کۆرنگ عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌نی ته‌نها 6 مانگ بوو که له‌گه‌ڵ دایک و باوکی -که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردی عێراق بوون- به‌ره‌و به‌ریتانیا ڕۆیشتن. ناوبراو بابه‌ته سیاسییه‌کانی ڕۆژه‌ڤ به شێوه‌ی ته‌نز ڕاده‌گه‌یێنێت و ده‌مه‌وئێواران سه‌رنجی به‌رده‌نگانی شاره جۆراوجۆره‌کانی به‌ریتانیا ڕاده‌کێشێت و ساتێکی شاد بۆیان ده‌خولقێنێت.
دایک و باوکی کۆمیدیانه کورده‌که پاش به‌ڕێخستنی که‌مپێنی بێهه‌ڵوێستی دژی کوردی عێراق له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه چوونه ئێران و کۆرنگ عه‌بدوڵڵا له شاری سه‌قزی سه‌ر به ئێران له‌دایک بوو.
کۆمیدیانی کورد ئه‌وه‌نده له کاره‌که‌یدا سه‌رکه‌وتنی وه‌ده‌ستهێنا که ساڵی 2017 بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی شایانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌ریتانیا کاندید کرا و پێشتریش واتا ساڵی 2016 بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شۆرتل کاندید کرابوو.
ستاندئاپی کۆمیدیانی کورد لایه‌نگرێکی زۆری له به‌ریتانیا هه‌یه و ڕه‌خنه‌گرانی به‌ریتانیا ناوبراو به که‌سێکی زیره‌ک، وردبین، نوکته‌زان و شادیخولقێن وه‌سف ده‌زانن به‌ڵام سه‌ردانکردنی کۆڕی ستاندئاپی کۆمیدیانی هونه‌رمه‌نده کورده‌که نرخێکی هه‌یه که ده‌بێ بۆ هه‌ر یه‌ک له کۆڕه‌کانی ناوبراو لانیکه‌م 15 پۆند پاره بدرێت.
کۆرنگ عه‌بدوڵڵا به‌رنامه‌ی له هه‌ندێک که‌ناڵی ته‌نزی به‌شی ئینگلیزیی واتا که‌ناڵی بی بی سی و هه‌روه‌ها که‌ناڵی چواری به‌ریتانیا پێشکه‌ش کردووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment