پێش له‌ ئاماده‌کردنی بودجه‌ی 2020 کێشه‌ی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی لیژنه‌ی داراییی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌ کرد که‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش له‌ ئاماده‌کردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 کێشه‌ی نێوانیان له‌سه‌ر نه‌وت چاره‌سه‌ر بکه‌ن.

کوردپرێس:

ئیخڵاس دلێمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ ماوه‌ی 20 ڕۆژی داهاتوودا وه‌فدێكی باڵای حكوومه‌تی عیراق كه‌ له ‌وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌ گرنگه‌كان پێكدێت سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم كۆ ده‌بنه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی كێشه‌ی نه‌وت و شایسته‌داراییه‌كانی هه‌رێم".

ناوبراو وتیشی: "له ‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌، حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ن و به‌زوویی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی زیادی کرد: "له‌ پێش ئاماده‌كردنی بودجه‌ی ساڵی 2020 كێشه‌ی نه‌وت له ‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".

ئیخڵاس دلێمی ئاشكراشی كرد: "عێراق و هه‌رێم نایانه‌وێت جارێكی دیكه‌ پرسی نه‌وت و بودجه‌ به ‌بێ چاره‌سه‌ر بمێنێته‌وه ‌و ببێته‌وه‌ به‌ كێشه‌یێكی سیاسی و ئه‌زموونی ڕابردوو دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65196

Your Comment

You are replying to: .
captcha