سەفین دزەیی بوو بە به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حکوومەتی هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەفین دزەیی وتەبێژی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەمدا له‌ شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له‌ پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بوو.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 له‌ درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی، له‌ شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له‌ پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بوو.

فه‌لاح مسته‌فا، له‌ تویته‌ری خۆیه‌وه‌ نووسیویه‌تی: "دوای 13 ساڵ له‌ خزمه‌تكردن له‌ فه‌رمانگه‌كه‌، ئه‌مڕۆ پۆسته‌كه‌م راده‌ستی سه‌فین دزه‌یی كرد".

دوای سوێند خواردنی سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م، پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌كان، به‌ سه‌رپه‌رشتیی شه‌عبان شه‌عبان چالی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستیپێكرد.

هه‌فته‌ی رابردووش، ته‌واوی وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كاربوونه‌ و بڕیاریشه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاڵوگۆڕی پۆستی ته‌واوی ده‌سته‌ و فه‌رمانگه‌كان كۆتایی بێت.

News Code 65184

Your Comment

You are replying to: .
captcha