کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 30ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 21ی تەمووزی 2019 رەمەزان شەریف وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بەدەزگاكانی راگەیاندنی وتوە، هێزە دەریاییەكانی بەریتانیا هەوڵیان دا رێگری بكەن لە دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە نەوتهەڵگرەكە، بۆ ئەو مەبەستەش دوو هێلیكۆپتەر فڕین و هەوڵ درا رێگری لە سوپای پاسدارانی ئێران بكرێت، بەڵام سەربازەكانی سوپای پاسداران زۆر بە خێرایی كارەكانیان ئەنجام دا و هێزەكانی بەریتانیا سەركەوتوو نەبوون و كەشتییەكە بە كارمەندەكانیەوە بەرەو كەناراوەكانی ئێران ئاراستە كرا.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران جارێكی دیكەش تەئكیدی كردەوە، كەشتییەكە بەهۆی پابەندنەبوونی بە یاساكانی دەریاوانی دەستی بەسەرداگیراوە.
لەو چوارچێوەیەدا كەناڵی فەرمیی دەوڵەتی ئێران، دیمەنی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییە بەریتانییەكەی لە گەرووی هورمزدا بڵاو كردەوە.
لە دیمەنەكاندا چەند بەلەمێكی سوپای پاسداران دەردەكەون، كە گەمارۆی كەشتییەكە دەدەن و پاشانیش چەند سەربازێكی دەمامكدار لە هێلیكۆپتەرێك دادەبەزنە سەر كەشتییەكە.
ئێران: كەشتییە بەریتانییەكە بەهۆی پابەندنەبوونی بە یاساكانی دەریاوانی دەستی بەسەرداگیراوە
بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، كەشتییە بەریتانییەكە بەهۆی پابەندنەبوونی بە یاساكانی دەریاوانی لە گەرووی هورموز دەستی بەسەرداگیراوە.

Your Comment