مه‌زڵووم کۆبانێ: ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گورزێکی کوشنده‌ی لێده‌ده‌ین

به‌شی سووریا- فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکاته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گورزێکی کوشنده‌ی لێده‌ده‌ن و به‌ره‌یێکی 600 کیلۆمه‌تری له‌ دژی تورکیا ده‌که‌نه‌وه‌.

کوردپرێس:

مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی (یه‌نی ئوزگور پۆله‌تیکا)ی هۆڵه‌ندی راگه‌یاندووه‌: هێزه‌کانی هه‌سه‌ده‌ به‌ ته‌واوی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تورکیا ئاماده‌ن و "هه‌رگیز" ناهێڵن وه‌ک عه‌فرین، سوپای تورکیا ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاش داگیر بکات.

ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تورکیا ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر سوپای ئه‌و وڵاته‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌وا هه‌سه‌ده‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ به‌ درێژاییی 600 کیلۆمه‌تر له‌ دێرکه‌وه‌ تا کۆبانێ له‌ دژی سوپای تورکیا به‌رپا ده‌کات.

فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که‌ په‌یامی خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌مریکا و فه‌ڕه‌نسا به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر تورکیا هێرش بکات ئه‌وا شه‌ڕێکی گه‌وره‌ دروست ده‌بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65178

Your Comment

You are replying to: .
captcha