کوردپرێس:
ده‌زگای دژه‌تیرۆری کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد: "يه‌كێک له هاوكارانى (مه‌زلووم دا‌غ) تاوانبار له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كه‌ى ته‌قه‌كردن له ڕيستورانتێكى شارى هه‌ولێریان ده‌ستگیر کردووه."
دژه تیرۆری کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه که تاوانباره‌که ناوى (محه‌مه‌د بيسكسز)ه و ناوه‌کانی (دژوار، مامه‌ند و يوسف)ی وه‌ک نازناو به‌کار هێناوه.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه 20ی ته‌مووزی 2019 له هه‌ولێر و له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیی ئاسايشى هه‌ولێر و دژه‌تيرۆرى كوردستان ده‌ستگير كراوه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 له ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له ڕێستورانتی HAQQAی شاری هه‌ولێری پێته‌ختی هه‌رێمی کوردستان كارمه‌ندێكی كۆنسووڵخانه‌ی توركیا و دوو هاووڵاتیی كورد گیانیان له‌ده‌ست دا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment