هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سنووری عێراق- سووریا کوژرانی 10 چه‌کداری داعشی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق ئاشكرای ده‌كات: ‌هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر سنووری عێراق- سووریا له‌چالاکی خستنی 10 چه‌كداری داعشی لێکه‌وتۆته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20ی ته‌مووزی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد که‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌پێی زانیاریی وردیی هه‌واڵگری هێرشێكیان كردۆته‌ سه‌ر حه‌شارگه‌ی ژماره‌یێک چه‌كداری داعش له‌ باکووری ده‌ریاچه‌ی (سنێسله‌) له‌ شارۆچكه‌ی به‌عاج له‌سه‌ر سنووری عێراق- سووریا و له‌ ئه‌نجامدا 10 چه‌كداری داعش كوژراون.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 18ی ته‌مووزی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق بڵاوی کرده‌وه‌ که هاوپه‌یمانان هێرشێکی ئاسمانییان بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یێکی داعش له‌ باشووری ده‌ریاچه‌ی سنێسله‌ و نزیکه‌ی سنووری هاوبه‌شی عێراق له‌گه‌ڵ سووریا ئه‌نجام داوه‌ که‌ له‌ ئه‌نجامدا 6 چه‌کداری ئه‌و گرووپه‌ کوژراون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65152

Your Comment

You are replying to: .
captcha