بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوی کردەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گفتوگۆیێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی ئەنجام داوە و جەختی کرۆتەوە کە ئێران مکووڕە بۆ پاراستنی بەرجام.
سەرۆک کۆمار لەو پێوەندییەدا ئاماژەی داوە بە سەردانی نوێنەری تایبەتی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ ئێران و ڕایگەیاندووە: لایەنی ئێرانی و ئەورووپیی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی دەبێت هەوڵ بدەن تا هەنگاوی هاوسەنگ بۆ پاراستنی بەرجام بهاوێژن.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاندووە چڕکردنەوەی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کێشەی بۆ مانەوەی بەرجام دروست دەکات و زیادی کرد ئەمریکییەکان نایانەوێت هەوڵەکان بۆ پاراستنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە ئەنجام بگات.
لای خۆیەوە سەرۆکی فەڕانسە ئاماژەی دا بە هەوڵی لایەنەکان بۆ دابەزاندنی گرژییەکان و وتی: بەداخەوە هەمیشە هەندێک توندئاژۆ هەن کە ئاستەنگ بۆ هەوڵی وڵاتان دروست دەکەن بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتی و ئێستا ئەمریکا بە قورستر کردنی سزاکان دژ بە ئێران ئەم هەوڵە دەدات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment