بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان ئیڤ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له پیرۆزبایینامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "له كاتێكدا كه كوردستان و عێراق له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی سه‌قامگیریی و ئاشته‌وایی نیشتمانین، ده‌ستبه‌كاربوونی ئێوه قۆناخێكی گرنگه بۆ ئاراسته‌كردنی هه‌رێم بۆ سه‌ر رێگای ئاسایش و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌و حكوومه‌ته‌ی كه ئێوه پێكتانهێناوه، به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانه كه به‌رده‌وامیی بدات به‌و ریفۆرمانه‌ی كه وه‌ڵامی خواستی خەڵكی كوردستان ده‌ده‌نه‌وه و فه‌راهه‌م كردنی به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌ستیان پێكردووه. ده‌زانم كه هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ركانه به سه‌ركه‌وتوویی به‌جێبگه‌یه‌نن".
لۆدریان له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش له كاته هه‌ره سه‌خته‌كانى جه‌نگى دژى داعش، ئێوه رۆڵێكى گرنگتان هه‌بوو له‌سه‌ركه‌وتن له دژى به‌ربه‌رييه‌تى جيهادیی، فه‌ره‌نسا ده‌زانێت كه قه‌رزارى قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌يه و تێبينى ئه‌وه‌م كردووه، له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و هه‌مه‌هانگييه‌ى كه هه‌يه له نێوان هێزه‌كانمان كه وڵاته‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئێوه هاوپه‌يمانێكى وه‌فادار و متمانه پێكراو و به‌هێزى هه‌يه، هاوشێوه‌ى ئه‌و په‌يوه‌ندييه پێشكه‌وتوانه‌ى كه ماوه‌يێكى درێژه فه‌ره‌نسا و كوردستانى عێراق پێكه‌وه گرێ ده‌ده‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت: "هيواخوازم كه بتوانين له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌ى ئێوه كاربكه‌ين بۆ پته‌و كردنى په‌يوه‌ندييه‌كانمان، به‌تايبه‌تيش له‌و بوارانه‌ى كه خه‌ڵكان له‌يه‌كترى نزيک ده‌كه‌نه‌وه وه‌ک بواره‌كانى ئابوورى و كه‌لتوورى و په‌روه‌رده".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌كۆتاييدا ده‌مه‌وێت سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و پێشوازييه‌ى كه له‌منتان كرد له هه‌ولێر له‌مانگى كانوونى دووه‌مى ئه‌م ساڵ و هه‌روه‌ها پێشتان رابگه‌يه‌نم كه زۆر خۆشحاڵ ده‌بم كه له داهاتوودا پێشوازى له به‌ڕێزتان بكه‌م له پاريس، رێزدار جه‌نابى سه‌رۆک وه‌زيران، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا بكه‌ن له ستايشى بێپايانم".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment