بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولهادی ده‌ڕاجی گوته‌بێژ حه‌شدی شه‌عبی، له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ورووژێنراون و ده‌گوترێت چه‌كداری وههیمییان زۆره. هه‌ندێک كه‌س توانا و پێگه‌ی خۆی قۆستووه‌ته‌وه و سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له كاتێكدا هه‌مان بارودۆخ له‌ناو ته‌واوی هێزه چهكداراكاندا هه‌یه، به‌ڵام دێن ته‌نها باسی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا حه‌شد به رۆحییه‌تی نیشتمانپه‌روه‌ری هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌دات".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: "به‌لامانه‌وه سه‌یره حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراقیش دوای هه‌ڵمه‌ته‌كانی دوژمنانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه كاروانی به‌خشینی شه‌هیدانی به عێراق به‌رده‌وامه و خاوه‌نی هه‌زاره‌ها بریندار و بێسه‌روشوێنه و قوربانییه‌كانی هێنده زۆرن ناتوانرێت به ئاسانی وه‌سف بكرێت. حه‌شدی شه‌عبی رۆڵێكی گه‌وره‌ی گێراوه و به‌ده‌نگ فه‌توای مه‌رجه‌عییه‌ته‌وه چووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی ھێزه چه‌كداره‌كان به ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه و له‌گه‌ڵ گه‌لی عێراق و ئه‌و گه‌ل و وڵاتانه‌ی هاوكارییان كردین بۆ سه‌ركه‌وتن تێكۆشا".
ده‌ڕاجی گوتوویه‌تی: "عه‌بادی له سه‌رده‌می خۆیدا وه‌ک فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به‌رپرسی یه‌كه‌می حه‌شدی شه‌عبیش بووه له‌وكاته‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرت تا له 24/10/2018 له پۆسته‌كه‌ی نه‌ما. به‌ڵام پڕوپاگه‌نده ده‌كات كاتێک ئاماژه به سه‌رپێچییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات له‌سه‌رده‌می به‌رپرسیارێتی ئه‌ودا، ئه‌وه‌ش بۆ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتداری ده‌وڵه‌ت و هێزه چه‌كداره‌كان و حه‌شدی شه‌عبیش به‌س نییه تا خۆی له به‌رپرسیاریتی بدزێته‌وه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و قسانه‌ی له وه‌ڵامی چه‌ند لێدوانێكی ئه‌م دواییانه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه كه گوتبووی: "ناوی وه‌همی زۆر هه‌یه له‌ناو هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا و فه‌رمانده‌كانیان مووچه‌كانیان بۆ خۆیان بردووه".
سەرچاوە: سۆمریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment