ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له‌ جه‌له‌ولا برینداری لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی ڕای‌گه‌یاند: دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌ ناوچه‌یێکی کوردنشینی جێناکۆکیی عێراق ته‌قینه‌وه‌ که‌ برینداربوونی چه‌ندین که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18ی ته‌مووزی 2019 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به‌ ماڵپه‌ڕی به‌غدا ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند: دوو بۆمبی ده‌ستکرد له‌ ده‌وروبه‌ری شارۆچکه‌ی گوڵاڵه‌ی باکووری پارێزگای دیاله‌ ته‌قینه‌وه‌ که‌ برینداربوونی 5 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌که‌ که‌ نه‌یویست ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت زیادی کرد: بۆمبه‌كه‌ له ‌نێو بازاڕی شارۆچكه‌ی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قین‌ به‌ هه‌مه‌رێكی هێزه‌كانی سوپای عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه که‌ له‌ ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێک و هێزی سوپای عێراق بریندار بوونه‌ و سێ که‌سی دیکه‌ش به‌هۆی نزیکیان له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ بریندار بوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65102

Your Comment

You are replying to: .
captcha