بەپێی هەواڵی کوردپرێس مەولوود چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "سەبارەت بە ئەو هێرشەی کراوەتە سەر دیپڵۆماتکارانی تورکیا لە هەولێر دەبێت چاوەڕێ بکەین کۆی بابەتەکە ڕوون ببێتەوە. ئێستا ئەو کارانەی پێویستن دەیانکەین. لەگەڵ بەغدا و هەولێر پێوەندییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بابەتەکە ڕوون ببێتەوە."
ناوبراو بە دووری نەزانی هێرشەکە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجام درابێت و گوتیشی: "یەکەم شت کە بە مێشکدا دێت ئەوەیە. پرسیاری یەکەم ئەوەیە کە ئایا ئەمە هێرشێکی تیرۆریستییە؟ بەڵام نابێت ئەوە لە بیر بکەین کە جگە لە دیپڵۆماتە تورکەکان دوو هاووڵاتیی عێراقییش لە مێزی تەنیشت کونسووڵی تورکیا لە ڕیستۆرانتەکە پێکراون. یەکیان گیانی لە دەست داوە و ئەوی دیکەشیان بریندارە. بۆیە پێویستە بوەستین هەموو زانیارییەکان پشتڕاست بکرێنەوە. هەر زانیارییێکی نوێ لەو بارەیەوە دەست بکەوێت بە میدیاکانی ڕادەگەیێنین."
شایانی باسە شایانی باسە ڕۆژی چوارشەمە 16ی تەمووزی 2019 ژمارەیێک کارمەندی کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ڕیستورانتێکی هەولێر تەقەیان لێکرا کە لە ئەنجامدا بریکاری کونسووڵی تورکیا گیانی لە دەست دا.
ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە هەمان ڕۆژ سەرحەد ڤارتۆ وتەبێژی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی پەکەکە لەگەڵ چوار گەریلای دیکە کوژران.
پەکە ڕەتی کردۆتەوە پێوەندیی بەو هێرشەوە ببێت کە کراوەتە سەر شاندی کونسووڵخانی تورکیا لە هەولێر.
كەناڵی "رووسیا الیوم" لەزاری دیار دەنیز بەرپرسی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە كە باڵی سەربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە"یە بڵاوی كردوەتەوە، هیچ پەیوەندییێكیان بەو هێرشەوە نییە، كە لەشاری هەولێر ئەنجام دراوە.
پێشتر لە ڕاگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش ڕایگەیاند لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر خەتن بۆ زانینی وردەکاریی کوژرانی دیپلۆماتکارێکی تورکی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش لە کاتێکدایە سهبارهت به گیان لەدەستدانی كارمهندێكی كۆنسولخانهی توركیا له ههولێر، وهزارهتی دهرهوهی توركیا رایگەیاند ههوڵهكان درێژهیان ههیه له رێگهی بهرپرسانی عێراق و لێپرسراوانی ناوخۆییهوه بۆ بهزوویی دۆزینهوهی ئهنجامدهرانی هێرشهكه.
هەواڵە پێوەندیدارەکان:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57199
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57205
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57207
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57208
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=57216
Your Comment