کوردپرێس:
لیژنەی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕ لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەریەکە لە وەزارەتەکانی تەندروستی، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، داد، رۆشبیری و لاوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەڕێوە دەچێت.
پۆستی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ماوەی هەشت ساڵە لە دەستی رێکەوتن حەمەڕەشید، لە پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندایە و ئەمڕۆ ئەو وەزارەتە رادەستی سامان حسێن لە پشکی پارتی دەکرێت.
هاوکات پۆستی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی کە ماوەی سێ ساڵە لەلایەن رێکەوت حەمەڕەشید بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێت رادەستی کوێستان محەمەد، لە پشکی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کە لەکابینەی هەشت لەلایەن نەورۆز مەولود لە پشکی پارتی بەڕێوەدەبرا ئەمڕۆ رادەستی ساسان عەونی لە پشتی هەمان حزب دەکرێت، هاوکات گواستنەوە و گەیاندن کە هەر نەورۆز مەولود بەوەکالەت بەڕێوەی دەبات رادەستی ئانو جەوهەر دەکرێت.
هەربەپێی نوسراوەکەی لیژنەی سەرپەرشتی ئاڵوگۆڕ، وەزارەتی داد کە لەکابینەی هەشتدا لەلایەن سینان چەلەبی بەڕێوەدەبرێت رادەستی فرسەت ئەحمەد دەکرێت، هەروەها وەزارەتی رۆشنبیری لاوان کە خالد عەبدولرەحمان لە پشکی یەکێتی بەڕێوەی دەبات رادەستی محەمەد سەعید لە پشکی هەمان حزب دەکرێت.
هاوکات وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان کە چوار ساڵە مەحموود ساڵح کەریم بەرێوەی دەبات دەدرێتە عەبدوڵا مەحمود لە پشکی حزبی شۆسیالیستی کوردستان.
10ی ئەم مانگە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان متمانەی پێبەخشرا و مەسروور بارزانی سەرۆکی کابینەکە کارنامەی چوار ساڵی ئایندەی کارکردنی کابینەکەی راگەیاند.
Your Comment