کوردپرێس:
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)دەربارەی چالاكییەكانی گەریلانیان دژ بە سوپای توركیا ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و بەپێی ڕاگەیێندراوەکە لە چوارچێوەی بەرپەرچدانەوەی جمووجووڵی سوپای تورکیا لە ناوچەی خواکورک ڕۆژی 16ی تەمووز هێرشیان کردۆتە سەر سەربازانی ئەو وڵاتە و لە ئەنجامدا یەک سەربازی تورک کوژراون.
١٦لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: "ڕۆژی ی تەمووز كاتژمێر 08:00 هێزەكانمان یەكینەكانی تورکیایان لەسەر گردی دەروێش كردە ئامانج لە دژی ئەو سەربازانەی كە دەیانویست جێگیر ببن چالاكییێک ئەنجام دراوە و سەربازێك كوژراوە."
لە ڕاگەیێندراوەکەی هێزەکانی پاراستنی گەلدا ئەوەش نووسراوە: "لەو چوارچێوەیەدا ڕۆژی ١٣ی تەمووز سوپای توركیا كە دەیەویست سەربازەكانی لە گردی كۆردینە دابەزێنێت، لە لایەن هێزەكانمانەوە كرایە ئامانج."
هەر لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئیدعا کراوە هەمان ڕۆژ كاتژمێر13:00هێزەكانی پەکەکە لە دژی یەكینەكانی سوپای توركیا كە هەوڵیان داوە لە گردی هەلیكۆپتەر جێگیر ببن، چالاكییێكی دیکەیان ئەنجام داوە کە ژمارەی كوژراو و بریندارەكان ڕوون نەبووەتەوە.
Your Comment