وه‌زیری وزه‌ی توركیا: چواره‌م كه‌شتی ره‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌كرێت

بەشی تورکیا- وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز ڕایگەیاند وڵاته‌كه‌ی به‌ هه‌مان مكووڕی و سووربوونه‌وه‌، درێژه‌ به‌ چالاكییه‌كانی گه‌ڕان و هه‌ڵكه‌ندن ده‌دات.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 16ی تەمووزی 2019 وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌زله‌ هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ دوایین پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی كردووه‌.

وه‌زیری وزه‌ و سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی توركیا، فاتیح دۆنمه‌ز رایگه‌یاند: "له‌ ئێستادا كه‌شتیی چواره‌ممان داخڵی چالاكییه‌كانمان كردووه‌ كه‌ به‌رده‌وامییان هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ پاڵ هه‌ریه‌ك له‌ كه‌شتییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی فاتیح و یاڤوز و كه‌شتیی گه‌ڕانی له‌رزێنه‌ری (سیسمیك) باربارۆس خه‌یره‌دین پاشا. كه‌شتیی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌رزێنه‌ری ئێم تی ئه‌ی ئۆروچ ره‌یس كه‌ له‌ مانگی ئابی ٢٠١٧ه‌وه‌ تا ئێستا له‌ ده‌ریای ره‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه‌ سه‌رگه‌رمی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رزێنه‌ره‌كانه‌، ده‌ستبه‌جێ دوای ته‌واوكردنی كاره‌كانی له‌ مه‌ڕمه‌ڕه‌، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری له‌رزاندن ڕه‌وانه‌ی ده‌ریای سپی ده‌كرێت".

شایانی باسە ئەو جووڵەیەی تورکیا پاش ئەوە هات کە بەریتانیا هەڕەشەی لەبارەی جووڵەی کەشتییە تورکییەکانەوە لە ئاوەکانی دەریای سپی کردبوو.

News Code 65056

Your Comment

You are replying to: .
captcha