وەزارەتی پلاندانانی عیراق: ئەگەر هەیە دوو پارێزگای نوێ بۆ عیراق زیاد بكرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرایكرد، ئەگەری هەیە دوو پارێزگای دیكە بۆ عیراق زیادبكەن ئەوانیش پارێزگاكانی "شامیە" و "سوێڕە"ن.

کوردپرێس:

عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی نووری سەباح دلێمی وەزیری پلاندانان داوا لە هەردوو حكوومەتی خۆجێیی دیوانیە و واست كراوە پێداویستییە سەرەكییەكان بۆ شامیە و سوێڕە دابین بكرێن بۆئەوەی بگەنە ئاستی پارێزگا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، پرۆسەی گەشەپێدانی ئەو دوو ناوچەیە بەپێی مادەی 21ی پارێزگاكانی ساڵی 2008ە هەروەها پێویستی بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان هەیە، چوونكە هەر گۆڕانكارییێكی ئیداری یان گۆڕینی ناو و ناوەندی پارێزگا پێویستە ئەنجومەن ڕەزامەند بێت.

وتەبێژی وەزارەتی پلاندانان ڕوونی كردوەتەوە، ئەو داواكارییە پێویستی بە پشتگیری سەرۆكایەتیی یەكە ئیدارییەكان هەیە بۆئەوەی بچنە سەر پارێزگا نوێیەكە هەروەك پێویستی بە پشتگیریی نوێنەرانی پارێزگا نوێیەكە و عەشیرەتەكانی ناوچەكەش هەیە.

News Code 65053

Your Comment

You are replying to: .
captcha