ژماره‌یێک كۆچبه‌ری كورد له‌ سنووری نێوان توركیا و یۆنان ده‌ستگیر كران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستگیركردنی ژماره‌یێک كۆچبه‌ری كوردی دانیشتووی قه‌زای ڕانیه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ له‌ سنووری نێوان توركیا و یۆنان ڕاگه‌یاند.

کوردپرێس:

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران به‌ باسنیووزی ڕاگه‌یاند: "ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 15-7-/2019 نوێنه‌ری ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ وڵاتی توركیا ئاگاداری كردینه‌وه‌ كه‌ 17 كۆچبه‌ری كوردی دانیشتووی قه‌زای ڕانیه‌ له‌ كاتێكدا ویستوویانه‌ سنووره‌كانی توركیا تێپه‌ڕێنن و خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ وڵاتی یۆنان، له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه‌ ده‌ستگیر كراون."

ناوبراو گوتیشی: "سیان له‌ گه‌نجه‌كان له‌ كاتی ده‌ستگیركردنیاندا توانیویانه‌ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن و له ‌ده‌ست هێزه‌كانی پۆلیس هه‌ڵبێن."

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی هه‌رێمی کوردستان زیادی کرد: "بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 16-7-2019 نوێنه‌ری ده‌زگاكه‌مان سه‌ردانی ئه‌و 14 كۆچبه‌ره‌ بكات و كارئاسانی و هاوكاری پێویستیان پێشكه‌ش بكات تاكوو هه‌رچی زووه‌ مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كانیان بۆ ته‌واو بكرێت و ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه‌."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65035

Your Comment

You are replying to: .
captcha