وەزاەرتی دەرەوەی ئێران: ئەورووپا بە کردەوە پێبەندبوونی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بسەلمێنێت

بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی وڵاتانی ئەورووپی بە کردەوە پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بەپێی دەقی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نەکەن ئێرانیش ناگەڕێتەوە دۆخی پێش 8ی ئایاری 2019.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 15ی تەمووزی 2019 سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا داوای لە وڵاتانی ئەورووپیی واژۆکاری بەرجام کرد واز لە هەڵوێست وەرگتنی زارەکی بهنێنن و بەکردەوە بیسەلمێنن کە پێبەندن بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی ئێران بە پێی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن.

مووسەوی گوتیشی ئێران بە وردی چاودێریی هەڵوێست و کردەوەکانی ئەورووپا دەکات و هەڵسەنگاندن بۆ هەڵوێستەکان دەکات بەڵام تا ئەو کاتەی ئەورووپا بە کردەوە کارێک بۆ پاراستنی بەرجام نەکات ئێرانیش ناگەڕێتەوە دۆخەکەی پێش 8ی ئایاری 2019.

شایانی باسە ڕۆژی 8ی ئایاری 2019 ئێران بە پێی مادەی 36ی ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەندێک لە خاڵەکانی ئیلتزام کردنی بە ڕێکەوتنەکە واز لێهێنا و قۆناغی یەکەمی کشانەوە لە ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند ئەوەش بەهۆی خەمساردیی وڵاتانی ئەورووپی بەرانبەر بە کشانەوەی تاکلایانەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە و سەپاندنی سزای ئابووری بۆ سەر ئێران.

News Code 65013

Your Comment

You are replying to: .
captcha