کارگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی داعش له‌ که‌رکووک که‌شف کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌کان ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ کارگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی داعش و ژماره‌یێک بۆمبی ده‌ستکردی ئه‌و گرووپه‌یان له‌ شاری که‌رکووک که‌شف کردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 14ی ته‌مووزی 2019 ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند هێزه‌کانیان کارگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی گرووپی تیرۆریستیی داعشیان له‌ ناوچه‌ی دۆمیزی سه‌ر به‌ شاری جێناکۆکی که‌رکووک له‌ باکووری عێراق دۆزیوه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه‌: هێزه‌کانی فه‌وجی 61ی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنی باکووری حه‌شدی شه‌عبی به‌پێی زانیاریی وردی هه‌واڵگری و هاوکاریی هێزی تایبه‌ت و هه‌واڵگرییه‌وه‌ توانییان ئۆپه‌راسیۆنێکی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی دۆمیز ئه‌نجام بده‌ن که‌ له‌ ئه‌نجامدا کارگه‌یێکی به‌رهه‌مهێنانی بۆمبی داعشیان له‌و ناوچه‌یه‌ دۆزییه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووزدا باسی له‌ دۆزینه‌وه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی 10 بۆمبی ده‌ستکردی داعش له‌ هه‌مان ناوچه‌ی دۆمیزی سه‌ر به‌ که‌رکووک کرد و گوتی: هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی 10 بۆمبی ده‌ستکردی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ بۆمبه‌کان له‌ هه‌مان شوێندا پووچه‌ڵ کراونه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی به‌غداد ئه‌لیه‌وم

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65004

Your Comment

You are replying to: .
captcha