هۆی ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن پشتیوانیی ئه‌مریکایه‌ له‌ کورد

به‌شی جیهان- ئارۆن ستین پێی وایه ئه‌مریکا له‌ ده‌یه‌ی 1990دا پشتیوانییه‌کانی له‌ کورد ده‌ست پێکرد و ئه‌و بابه‌ته‌ش یارمه‌تیده‌ری دامه‌زراندنی هه‌رێمی کوردستان بوو که‌ له‌ ئێستادا هۆکارێکه‌ بۆ دووربوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ واشنتۆن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌ تونده‌کانی ئه‌مریکا له‌ ئێستادا تورکیا سیسته‌می به‌رگریی S-400ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش به‌ مانای نزیک‌بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا و ڕووسیا ڕکابه‌ری دێرینی ئه‌مریکایه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی تورکیا ئاوڕ له‌ گه‌مارۆ گریمانه‌کراوه‌کانی واشنتۆن بداته‌وه‌.

بابه‌تێکی‌تر که‌ ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان تورکیا و ئه‌مریکای زیاتر کردووه‌ پشتیوانیی واشنتۆنه‌ له‌ کوردی سووریا‌. واشنتۆن ساڵی 2014 و له‌ سه‌رده‌می دوو سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کانی له‌ کوردی سووریا ده‌ست پێکرد و ڕێگری له‌ زاڵبوونی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌وان کرد. کوردی سووریا که‌ تورکیا ئه‌وان سه‌ر به‌ په‌که‌که‌ و تیرۆریست وه‌سف ده‌کات له‌ ئێستادا کۆنتڕۆڵی زیاتر له‌ 25 له‌سه‌دی خاکی سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و به‌و کاره‌ش ده‌ستکه‌وتێکی گرنگیان وه‌ده‌ست هێناوه‌. هه‌بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ڕێگر بووه‌ له‌وه‌ی که‌ تورکیا بتوانێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی لێکچووی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوون له‌ عه‌فرینی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا ئه‌نجام بدات و داگیری بکات.

ئارۆن ستین توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وتارێکی له‌ ماڵپه‌ڕی گۆڤاری فارن ئێفرز بڵاو کردۆته‌وه‌ و هۆکاری سه‌ره‌کیی دووربوونه‌وه‌ی تورکیا له‌ ئه‌مریکا نزیک‌بوونه‌وه‌ی واشنتۆن به‌ کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ ده‌یه‌ی 1990ی زایینیدا وه‌سف ده‌کات.

ناوبراو ده‌نووسێت: ئه‌مریکا به‌ داگیرکردنی عێراق زه‌مینه‌ی دروست‌بوونی ڕاستییێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر له‌و وڵاته‌ی فه‌راهه‌م کرد به‌ ناوی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌م بۆنه‌وه‌ تورکیا له‌و کاته‌وه‌ تا ئێستا ئه‌مریکا به‌ هۆکاری ناسه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌زانێت. به‌رده‌وامیی پشتیوانیی ئه‌مریکا له‌ کورد و ئه‌م جاره‌ش له‌ سووریا، تورکیای به‌ره‌و لای ڕووسیا و خستنه‌ژێر پرسیاری به‌ڵێنه‌کانی ئه‌نقه‌ره‌ به‌ ناتۆ په‌لکێش کرد. پشتیوانیی واشنتۆن له‌ کوردی سووریا بوویه‌هۆی ئه‌وه‌ی تورکیا زیاتر هه‌ست به‌ ناسه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره‌کانی خۆی بکات.

توێژه‌ره‌که‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێی وایه‌ که‌ تورکیا هیوادار بوو بتوانێت حیزبی کوردیی دیموکراتی گه‌لانی نزیک له‌ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) بۆ به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه‌کانی له‌ سووریا له‌وان ڕووخانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته‌ به‌کار بێنێت به‌ڵام ئه‌و وڵاته‌ نه‌ک هه‌ر سه‌رنه‌که‌وت به‌ڵکوو کوردی سووریاش که‌ نزیکه‌ له‌ په‌که‌که‌ ده‌ستکه‌وتگه‌لێکی گه‌وره‌ی وه‌ده‌ست هێنا و له‌ ئێستادا ده‌ترسێت کوردی سووریا بتوانێت ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بکاته‌ ناوچه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌م بابه‌ته‌ش هانی کوردی تورکیا بدات و تورکیاش ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌مریکاوه‌ ده‌زانێت.

ئارۆن ستین ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌مریکا پشتیوانی له‌ کوردی سووریا کرد و به‌و کاره‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌بری پاراستنی هاوپه‌یمانییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ تورکیا خسته‌ ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ش دووربوونه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری تورکیا و واشنتۆنی لێکه‌وته‌وه‌ و له‌ ئێستادا ده‌بینین که‌ تورکیا به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌مریکا سیسته‌می به‌رگریی S-400ی کڕیوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 65001

Your Comment

You are replying to: .
captcha