بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی تورکیا دەڵێن ئەرتەشی وڵاتەکەیان جگە لەو 80000 هێزەی کە ناردوویەتە سەر سنووری سووریا هەزارن کەرەستەی جەنگیی قورسیشی ئامادە کردووە تا لەکاتی گونجاودا –کە پێدەچێت لە ئانوساتدا بێت- ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا داگیر بکات کە ئەمەش پاش ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتوون لە عەفرین دەبێتە دووهەم ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بەربڵاوی تورکیا دژ بە کوردەکانی سووریا.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە شرۆڤەی ئەمڕۆیدا دەنووسێت مومکینە ڕووسیا پێشوازی بکات لە سیناریۆی نوێی تورکیا دژ بە کوردەکانی سووریا، چوونکە ئەم بابەتە دوو لێکەوتەی لێدەبێتەوە کە ڕووسیا سوودیان لێدەبینێت یەکەم زەبرلێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە و دووهەمیان ئەمەیە کە دەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکان و حکوومەتی بەشار ئەسەد.
ئەم ڕۆژنامەیە هۆشدار دەدات کە هێرشی تورکیا بۆسەر کوردەکان لە سووریا بۆ تورکیا هەندێک مەترسیی هەیە لەوان قووڵتر بوونی گرژییەکان لەگەڵ ئەمەریکا و جووڵانی شەقامی تورکیا دژ بەو هێرشە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment